AVOINNA کراوەیە
maanantai KLO 9-14 دووشەممە کاتژمێر ٩ تا ١٤ |
tiistai KLO 9-14 سێشەممە کاتژمێر ٩ تا ١٤ |
keskiviikko KLO 9-14 چوارشەممە کاتژمێر ٩ تا ١٤ |
torstai KLO 9-14 پێنجشەممە کاتژمێر ٩ تا ١٤ |
perjantai KLO 9-14 هەینی کاتژمێر ٩ تا ١٤ |
Iisalmi:شاری ئییساڵمی:
، شوێنی بەیەکگەیشتننە کە بۆ هەموو خانەوادەیەک Perhekeskus Onni ja Ilona: ناوەندی خانەوادەی ئۆننی و ئیڵۆنا
کراوەیە و بۆ هاتوچۆی کەسانی خاوەنپێداویستیی گشتیش گونجاوە. کارمەندان ڕێنوێنیی و یارمەتی ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی خانووی خانەوادە دەکەن و هەوڵ دەدەن بە جۆرێک کار بکەن، کە چالاکیەکان بە ڕێکوپێکیی بەڕێوەبچن. ئەوانەی ڕێنوێنکارن، فینلەندی و ئینگلیزی دەزانن و هەروەها شارەزان زمانی سادەکراوەی ئاماژەش بەکاربێنن. ئێوە دەتوانن کەسانی ڕێنوێنکار بە هێما بناسنەوە.
لە ناوەندی خانەوادەی ئۆننی و ئیڵۆنا ئێوە دەتووانن خانەوادەی تر ببینن، منداڵان دەتووانن یاری بکەن و توێشووی خۆیان بخۆن و گەورەساڵانیش دەتووانن فنجانێک چایی یان قاوەی هەرزان بخۆنەوە. لە ناوەندی خانەوادەی ئۆننی و ئیڵۆنادا بەرپرسیارێتیی منداڵان لە ئەستۆی دایک و باوکیانە. خانەوادەکان دەبێ دوای بەکارهێنان، شوێنی خۆیان پاک بکەنەوە و یاریەکانیش لە شوێنی تایبەتیی خۆیان دابنێنەوە. چالاکیەکانی ناوەندی خانەوادەی ئۆننی و ئیڵۆنا بۆ ئێوە بەخۆڕایین و ئەو چالاکیانە لەلایەن لایەنی جۆراوجۆرەوە ڕێکدەخرێن.. هەروەها ئێوە دەووانن لە هەموو ئەو بۆنانە جۆراوجۆرانەدا بەشداریی بکەن، کە لە ژێر چاوەدێریی و ڕێنوێنیی ئێمەدا بەڕێوەدەچن. سەبارەت بەچالاکییە گروپیەکان، ئێوە دەووانن لە ڕێگەی بەرنامەی هەفتانەی ناوەندی خانەوادەوە، کە هەفتانە دەگۆڕێت، زانیاریی بەدەست بێنن.
Pohjolankatu 6 L6, 74100 Iisalmi ئەمە ئادرەسی ناوەندی خانەوادەی ئۆننی و ئیڵۆنایە:
بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەین! فەرموون، وەرنە ژوورەوە!